فه‌رهاد سه‌نگاوى له‌سه‌ر رفاندنى
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه، سكاڵا له‌سه‌ر مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى تۆمار کرد
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د بە ڕۆژنامەی
ئاوێەی ڕاگەیاندووە فه‌رهاد سه‌نگاوى له‌بنكه‌ى پۆلیسى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سكاڵاى
له‌سه‌ر مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى تۆمار كردوه له‌سه‌ر رفاندنى له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك
چه‌كداره‌وه.
ڕاشیگەیاندووە "دوێنێ دوشه‌ممه 28/8، له‌لایه‌ن
داده‌وه‌ره‌وه ئیفاده‌ى لێوه‌رگیراو دادوه‌ر داواى خستنه‌ڕوى به‌ڵگه‌و شاهیدى
لێ‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى یاسایى بگیرێته‌به‌ر‌و بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ربكات”.
بە گوێرەی زانیارییەکان فه‌رهاد سه‌نگاوى پاش پێشكه‌شكردنى ئیفاده‌كه‌ى
به‌دادوه‌ر، دوێنێ له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانیه‌وه به‌ره‌و وڵاتى ئه‌ڵمانیا
به‌ڕێكه‌وتوه.
فەرهاد سەنگاوی ئەندامی جووڵانەوەی نەخێر لە ئێستادایە و یەکێتیش بە
فەرمی بێ بەریبوونی خۆی لەم پەرلەمانتارەی ڕاگەیاند.