ڕووسیا بە توندی وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی وەڵامی توندی ئەمریکا دەداتەوە لەسەر ئەو سزایانەی کە بەسەر وڵاتەکەیدا دەیسەپێنێت

سێرگی لاڤرۆڤ ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، "ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمەریكا تەنها 48 كاتژمێری داناوە لەبەردەم مۆسكۆ بۆ ئەوەی كونسوڵگەری و پاشكۆ دیپلۆماتیەكانی دابخات، وڵاتەكەی جارێكی دیكە لەمەسەلەی كەمكردنەوەی كارمەندانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكۆڵێتەوە".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت دوێنێ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاردا بە داخستنی كونسوڵگەری روسیا لەسان فرانسیسكۆو دوو نوسینگەی دیپلۆماتی لەواشنتن و نیۆرك، ئەوەش لەوەڵامی بڕیاری مۆسكۆ سەبارەت بەكەمكردنەوەی ستافی دیپلۆماتی ئەمەریكا.
ڕوونیشی کردووەتەوە "دەمەوێت ئەوە بڵێم ئێمە دەستپێشخەرنەبوین لەبارەی سزا دیپلۆماتییەكان، ئیدارەی ئۆباما دەستیپێكرد بەمەرامی لاوازكردنی پەیوەندیەكانی ئەمەریكاو روسیا، رێگەنەدان بەئیدارەی ترەمپ بەخستەڕووی بیرۆكەی بنیادنەر، پایەندبوون بە بەڵێنەكانی پێش هەڵبژاردن".



PM:08:25:01/09/2017