پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە قەزای
چەمچەمال برایەک بە فیشەک براکەی خۆی کوشتووە.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی میدیا کەوتووە ئاشکرایکرد شەوی رابردوو 3-9-2017 ، لە قەزای چەمچەماڵ كەسێك تەقە لە برایەكی
خۆی دەكات و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و گواستنەوەی بریندارەكە بۆ نەخۆشخانەی
فریاكەوتنی سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ بریندارەكە گیانی لەدەستدا.
ڕوونیشکراوەتەوە
كوژراوەكە ناوی (س ،ش ) ەو لە دایكبووی 1986ە، لە ئێستاشداپەڕاوی
لێكۆڵینەوە لە لایەن پۆلیسەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .