" سووپای عێراق ئازادکردنەوەی حەویجەی خستۆتە کاتی ریفراندۆم "

تا ئێستا ئەو وادەیەی فەرماندەی هێزە عێراقییەکان بۆ رزگارکردنی شاری حەویجە دەستنیشانیان کردووە هاوکاتە لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم و مۆڵەتیش نەدراوە بەهێزەکانی پێشمەرگە بەشداری ئۆپراسیۆن بکات.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە کەرکوکەوە بە سپی راگەیاند" فەرماندەی هێزە عێراقییەکانی بڕیاریان داوە لە ٢١ ئەیلولەوە دەست بە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی شاری حەویجە بکەن و ماوەی رزگارکردنی ئەو شارۆچکەیەش درێژ دەبێتەوە تا رۆژانی ئەنجامدانی ریفراندۆمی کوردستان".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە فەرماندەی هێزە عێراقییەکان هیچ پرس و رایەکیان لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان نەکردووە لەسەر کات و چۆنێتی بەشداریکردنی هێزی پێشمەرگە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانش لای خۆیەوە بڕیاریداوە کە ئەگەر پرس وڕا بە فەرماندەی پێشمەرگەو حکومەتی هەرێم نەکرێت، ئەوا هێزی پێشمەرگە رێگا نادات لەو میحوەرانەوە کە پێشمەرگەی لێ یە سوپاو هێزە عێراقییەکان بەشداری بکەن.

شاری حەویجە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری کەرکوک، کۆن بە ناوەندی بیری توندرەوی بەعسیەکان دەناسراو لە ساڵی ٢٠١٤ شەوە چەکدارانی داعش کۆنترۆڵی کردو لەوێوە لە سێ ساڵی رابردوودا چەندان هێرشی قورسیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەو شاری کەرکوک.



PM:05:38:06/09/2017