گرتەی ڤیدیۆیی نهێنیی ژنە کارمەندەکانی
ناو فڕۆکەکانی هێڵێکی ئاسمانیی ئەڵمانی هەرا دەنێتەوە و کۆمپانیاکەش هەڕەشە دەکات.
کۆمپانیای (کۆندۆر)ی ئەڵمانی هەڕەشەی لە فڕۆکەوان
و کارمەندەکانی دەستەی فڕۆکەوانیی کۆمپانیاکەی خۆی کردووە، کە لەڕێی دادگاوە یاخود
بە دەرکردن، سزای ئەو کارمەند و فڕۆکەوانانە دەەدات.
گرتە ڤیدیۆییەکان بەنهێنی تۆمار کراون، کە تێیاندا
ژنە کارمەندەکانی ناو فڕۆکە و کارمەندانی دیکەی کۆمپانیاکە لە ئاسمان و ناو بنکەکانی
کۆمپانیاکە لە رەوشێکی ”نالەباری سێکسی" دەردەکەون.
کۆمپانیاکە زیاتر لە 61 ساڵە کاری فڕۆکەوانی دەکات
و فڕۆکەکانی گەشتی بەردەوام و رۆژانە بۆ 80 فڕۆکەخانەی ئەوروپا، ئەمریکا و ئاسیا ئەنجام
دەدەن.