هێزێکی شیعە مزگەوتێکی لەخورماتوو کۆنتڕۆڵکرد

هێزێکی حەشدی شەعبی مزگەوتێکی لە خورماتوو کۆنتڕۆڵکرد کە یەکێکە لە مزگەوتە گەورەکانی سونە.

سەرچاوەیەک لە خورماتوو بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "حەشدی شەعبی مزگەوتی وەھاب کە یەکێکە لە گەورەترین مزگەتەکانی نێو شاری خورماتوو بەبێ شەڕ کۆنتڕۆڵکردووە".

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد ئەو مزگەوتە پێشتر ھێزی ھیچ لایەنێکی تیانەبووە بەڵام حەشد لەئێستادا دەستی بەسەردا گرتووە، لەبەر ئەوەی شوێنێکی ستراتیژیە.

مزگەوتەکە دەکەوێتە سەر رێگای سەرەکی خورماتوو بەغدا تایبەتە بە سونەکان.

کۆنتڕۆڵکردنی ئەو مزگەوتە لەکاتێکدایە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ڕیفراندۆم هێزی زیاتر لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لەلایەک و هێزی پێشمەرگە لەلایەکیتر کۆدەکرێتەوە و مەترسی ڕوودانی گرژی و ئاڵۆزی لەو سنورە هەیە.



PM:05:15:17/09/2017