کۆبونەوەی جەعفەر ئیمینیکی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆتاییهات

کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکی چوار لیژنەی پەرلەمان کۆتایهات و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت  باسیان لە پێداچوونەوەى پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەران کردووە.

 


لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا دوای کۆبونەوەکە بێگەرد تاڵەبانی سکرتێری کاتى پەرلەمان ڕایگەیاند، هەر لەو دانیشتنەدا کە نوێنەرانی حکومەت تیایدا ئامادە دەبن گفتوگۆ دەکەن لەسەر ئامادەکردنی کاندیدانی ئەنجومەنی سندوقی داهاتە نەوت و گازییەکان.

هاوکات ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، لەکۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە پێداچوونەوەى پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەران و سندوقى کوردستان بۆ داهاتەکانى نەوت کردووە.

وتیشی، کۆبوونەوەکانى پەرلەمان بەردەوامی دەبێت و جارێکیتریش دەستەى سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان و سەرۆکى لیژنە پەیوەندیدارەکان و سەرۆکایەتیى حکومەت و لیژنە تایبەتمەندەکانى حکومەت کۆدەبنەوە و بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداری پەرلەمان.

هاوکات ئەبوبەکر هەڵەدنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمان ڕایگەیاند، پێویستە سنورێک بۆ بڕیاری پاشەکەوتی موچە دانبرێت و پەرلەمان فشار لە حکومەت دەکات بە بڕیارێکی نوێ بڕیاری پاشەکەوتی موچە هەڵبوەشێنێتەوە.



PM:05:25:18/09/2017