وته‌بێژی كۆمیسارانی هه‌ڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند" رۆژی دوو شەممەی داهاتووە ٢٥ ئەیلول کە رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمە دەکرێتە پشوو".
شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، رایگەیاند " ڕۆژی دووشه‌ممه 25ی ئه‌یلول، كه پرۆسه‌ی ریفراندۆمی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته پشووی ڕه‌سمی".
ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی" رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی ئه‌یلول، ده‌وامی ئاسایی ده‌بێت لەسەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت".
سه‌باره‌ت بە دانانی سندوقی دەنگدانی ریفراندۆم، شیروان زرار، وتی" پێموانییه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پێویست بكات بكرێته پشوو، چونكه ئێمه بینای قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانمان پێویست ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دیاریمان كردوون كه چۆن ده‌بێت، ئێستاش كه پرۆسه‌ی خوێندن نییه‌و ده‌وامیان تێدا ناكرێت، له‌و ڕووه‌وه گرفتمان بۆ دروست نابێت".
حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولیش، كه ده‌كاته 1ی موحه‌ڕه‌م، پشووی ڕه‌سمییه.