بارزانی: ئەو بەدیلەى دەمانەوێت نەخراوەتەڕوو

کەرنەڤاڵی بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم لە یاریگای سلیمانی بەڕێوەچوو بارزانی ڕایگەیاند، "ڕیفراندۆم بووەتە ئەجێندای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".

بارزانی لە وتارێکدا لە بانگەشەی بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم لە یاریگای سلێمانی ڕایگەیاند "بەغدا پابەندی دەستور نەبوو بۆیە کورد بڕیاری ڕیفراندۆمی دا."

هەروەها وتیشی "هەندێک لە بەرپرسانى عێراق توشی وەهم بوون کە وایانزانى ئێمە لە ناوخۆدا ناکۆکین، ئێمە لە پرسە نەتەوەییەکاندا هاوڕاین."

ڕاشیگەیاند "تائێستا ئەو بەدیلەى ئێمە دەمانەوێت بۆ دواخستنى ریفراندۆم نەخراوەتەڕوو."

بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، لە ٢٠٠٣دا هەڵەیان کردووە کە گەڕاونەتەوە بۆ بەغدا، وتیشی "ئێستا لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی هەیە."



PM:04:17:20/09/2017