دەربارەی دەستبەسەراگرتنی نەوتی كەركوك هۆشداری دەدرێت
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داوا ده‌كات هه‌موو لایه‌ك به پرسیارتییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و بارودۆخه‌كه نه‌قۆزنه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی عێراق.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایدەگەیەنێت "نه‌وت سامانێكی نیشتمانییه و موڵكی هه‌موو گه‌لانی عێراقه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وە له‌باكوره‌وه بۆ باشور و به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه".
ده‌شڵێت "به‌هۆی بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له شاری كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان، عێراق رووبه‌ڕووی كێشه‌و گرفت ده‌بێته‌وه".
به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له‌هه‌موولایه‌ك ده‌كات به به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و پیشه‌یی و ئه‌خلاقییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و هۆشداری به‌هه‌موو لایه‌كیش ده‌دات كه ئه‌و بارودۆخه نەقۆزنه‌وه‌و ده‌سبه‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی عێراقدا نەگرن و بچنه ناو كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌شاری كه‌ركوك".
به‌یاننامه‌كه جه‌ختیكردۆته‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت و و دامه‌زاروه‌كانی، كه له‌ساڵی 2003ه‌وه هه‌وڵده‌دات له‌باشترین شێوه سوودیان لێوه‌ربگرێت، بۆ هه‌موو گه‌لانی عێراق.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی نه‌وت داوای له هه‌موو لایه‌ك كردووه كه‌رتی نه‌وت به‌دور بگرن له كێشه و ململانێ سیاسییه‌كان و سامانی نشتیمانی وه‌ك ئامرازێك له ململانێ سیاسییه‌كان به‌كارنه‌هێنن.
AM:09:43:24/09/2017