ئێران تۆپبارانی خاكی هەرێمی دەست پێكرد
سەرلەبەیانی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه تۆپخانەکانی ئێران گوندەکانی سنوری حاجی ئۆمەران و باڵەکایەتییان تۆپباران كرد.
به‌پێی زانیاریه‌كانی سپی، تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه دەستیان بە تۆپبارانی ناوچەكانی به‌رده‌قوچان، چیفارستان، بناری چیای هه‌ڵگۆرد و چیخی ده‌رێ و گۆمه چل دار له سنوری گونده‌کانی گونده‌ژۆر و شۆره‌ی ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی" كردوە‌و تا گەیشتنی ئەم هەواڵەی تۆپباران بەردەوامە.
هاوكات میدیاكانی ئێران بڵاوەیان كردەوە كە هێزی سەربازیی‌و هێزەكانی سوپای پاسداران مانۆڕێكی سەربازیی بە بەشداری دەیان فرۆكە‌و تانك لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكەن.
AM:11:28:24/09/2017