لاهور شێخ جەنگی راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی لاهور شێخ جه‌نگی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری (زانیاری) هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێك ده‌رباره‌ی دۆخی ئاڵۆزی ناوخۆی كوردستانی عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه:
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە:
به‌داخه‌وه ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی سه‌دان ساڵه خه‌ڵكی كوردستان قوربانیی بۆ ده‌ده‌ن، خه‌ریكه بچوك ده‌كرێته‌وه وه‌ك كایه‌یه‌ك بۆ پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌ناوی به‌رگری له "ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی"، هه‌موو جۆره هێرش و تۆمه‌تێك، روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و پارته سیاسییه‌كان و به‌م دواییه‌ش روبه‌ڕوی یه‌كێتیی نشتمانیی كوردستان كراوه‌ته‌وه كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كاروانی شه‌هیدانه له‌رێگه‌ی پیرۆزی سه‌ربه‌خۆیی و مافی چاره‌ی خۆنوسین دا.
له‌م دوا په‌لاماره‌یاندا، كه به‌مه‌به‌ست رێكخراوه بۆ ونكردنی راستیی رووداوه‌كان، ته‌واوی یه‌كێتیی نیشتمانیی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، كادرانی پێشكه‌وتوو و ته‌نانه‌ت كوڕی یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانس كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیشه، له‌لایه‌ن میدیاكانی پارتییه‌وه كراونه‌ته ئامانجی تانه و ته‌شه‌ر و بێ ئه‌ده‌بیی.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی پاراستن له رێگه‌ی ده‌زگای باس و هه‌موو كلك و گوێكانی تری پارتی بۆ ئه‌وه‌یه، یه‌كێتیی نیشتمانیی و خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كان بۆ دۆخی شه‌ڕی ناوخۆ رابكێشرێن به‌و هیوایه‌ی، باڵانسی هێز له به‌ره‌ژه‌وه‌ندی پارتی بگۆڕدرێت و هیچ هێزێكی سیاسی و خاوه‌ن ئیراده نه‌مێنێت كه رێ له سه‌ركێشییه تاكه كه‌سیی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كانی مه‌سرور و مه‌سعود بارزانی بگرێت.
بێ شك ئاگادارن كه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی زانیاری، پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی دژه تیرۆر، به درێژایی ساڵانی رابردوو پارێزه‌ری كورد و كوردستان و كه‌ركوك بووه و ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا هه‌یه، سه‌ره‌ڕۆ و شكستخواردوه‌كانی ده‌ستی داعش له مه‌خمور و شنگال ده‌ناسێت و ده‌زانێت كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه روو له خاك و خه‌ڵكی كوردستان بكات، كام كه‌س و بنه‌ماڵه هه‌رزه‌كارانه راده‌كه‌ن و به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆ كوڕی فه‌قیر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ژار و له‌خۆبردوو جێده‌هێڵن.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر كوردستانیبونی كه‌ركوك، به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگی به هه‌موو توانای ده‌زگای دژه تیرۆری تێكۆشه‌ره‌وه، رووی كردۆته شاری كه‌ركوك له‌پێناو ئه‌وه‌ی رێ بگرێت له هه‌ر ده‌ست و پیلانێكی چه‌په‌ڵ گه‌ر بیانه‌وێت به دروستكردنی ئاژاوه و دوبه‌ره‌كی و ره‌وانه‌كردنی تیرۆریستان بۆ ناوشاری كه‌ركوك، خوێن و قه‌یران روبه‌ڕوی ناوچه‌كه‌مان بكه‌نه‌وه تا ده‌ستبه‌رداری كوردستانه‌كه‌مان بین.
به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگی، به كرده‌وه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی راستگۆی رێبازی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتمانیی و رێگه‌ی سه‌ختی سه‌ربه‌خۆییه و به كرده‌وه پشتڕاستیكردۆته‌وه كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به بێ كه‌ركوك بوونی نابێت و له‌پێناو دابینكردنی ئاسایش و ئارامیی و سه‌قامگیری و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر و به‌دیهاتنی خه‌ونه پیرۆزه‌كانی كوردستان، ئاماده‌ی هه‌موو قوربانییه‌كه.
بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌وڵه‌كانی چه‌واشه‌كردن و ناوزڕاندن و له‌قكردنی پێگه‌ی حزبی شه‌هیدان له كه‌ركوك، كه سیخوڕه ناوخۆییه‌كان به پشتیوانیی ده‌وڵه‌تێكی هه‌رێمی جێ به‌جێی ده‌كه‌ن، یه‌ك زه‌ڕه له دڵسۆزیی و ئه‌مه‌كداریی ئاژانس و به‌ڕێوه‌به‌ره به‌ڕێزه‌كه‌ی كه‌مناكاته‌وه. و له‌كاتێكدا به‌ڵێنی پاراستنی كه‌ركوك و دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین كه ده‌زگای باس و هاوپیشه‌كانیان، روبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه.
AM:11:48:24/09/2017