بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا پشتگیری ریفراندۆم دەکات

لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم سەرۆكی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی كوردستان راگەیاند و داوای لە كۆشكی سپی دەكات كە هەڵوێستێكی هاوشێوە نیشان بدات.

سەرۆكی دیموكراتەكان، لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، سیناتۆر چاك شومەر لە بەیاننامەیەكدا داوایكرد كە جیهان دان بە ئەنجامی ریفراندۆمەكەی كوردستاندا بنێت كە بە ریفراندۆمێكی "مێژوویی" وەسفیكرد و رایگەیاند كە پشتیوانی لەگەلی كوردی باكوری عێراق (باشووری كوردستان) دەكات.

چاک شومەر وتیشی " دەبێت لە زووترین كاتدا كورد ببێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی و پێویستیشە كە ئیدارەی ئەمریكاش پشتیوانی پرۆسەیەكی سیاسیی بكات كە وەڵامدەرەوەی خواستەكانی كورد بێت لە دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆدا".

سیناتۆرە ئەمریكییەكە ستایشی رۆڵی كوردیش دەكات لە جەنگی دژی تیرۆر و ئەوەشدەخاتەڕوو كە زۆرجار ئەمریكا پشتی بە پێشمەرگە بەستووە، بۆیە داوا دەكات كە حكومەتی وڵاتەكەی سەرۆكایەتی هەوڵێكی جیهانیی بكات بۆ بەدەنگەوەچوونی خواستی كورد لە سەربەخۆییدا.






AM:12:12:28/09/2017