عه‌بادی پێشوازی لە دەستپێشخەریەکەی سیستانی دەکات

نوسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، پێشوازى له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سیستانى مه‌رجه‌عى شیعه‌كانى عێراق ده‌كه‌ین.


له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى نوسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى حه‌یده‌ر عه‌بادیدا هاتووه‌ "ئێمه‌ به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك ڕێز له‌ داناى و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى مه‌رجه‌عیه‌تى شیعه‌ ده‌گرین، به‌ڵام پێویسته‌ بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ ده‌ستورى عێراق دادگاى فیدراڵى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".

نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاتەوە، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنى یه‌كپارچه‌ى خاكى عێراق به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه‌ و هاوڵاتیانى كوردیش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌پارێزن.

ئەمڕۆ هەینی 29ی ئەیلول، ئەحمەد سافی ئیمام، بریكاری عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شعیەكانی عێراق هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان راگەیاند وتی "جیابوونەوە و پارچەپارچە كردنی عێراق دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوا له‌ به‌رپرسانى كورد ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ده‌ستورى عێراق بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان".

هۆشداریشیدایە حكومەتی بەغدا كەكارێك نەكات ببێتە هۆی لێكترازانی زیاتری نێوان پێكهاتەكانی عیراق و وتی: "نابێت برایانی كوردمان لە مافە دەستورییەكانیان بێبەشبكەین".

لێدوانی مەرجەعی شیعەکان لەلایەن بەرپرسانی هەرێم و عێراقیشەوە پێشوازی لێکرا.



PM:08:57:29/09/2017