عەلاوی نامەیەک ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ئەیاد عەلاوی، ڕایگەیاند، بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی هەولێر و بەغدا نامەیەکی ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.


ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لە هەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ گفتوگۆى نێوان هەولێر و بەغداو  بۆ ئەو مەبەستەش نامەیەکم ئاراستەى نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەمەبەستى دەسپێکردنى گفتوگۆى نێوان هەولێر و بەغدا نامەیەکی ئاڕاستەى حەیدەر عەبادى کردووە.

وتیشی "داوا دەکەین زمانى گفتوگۆ زبر نەبێت و هیوادارین راگەیاندنەکان لە عێراق ڕاستییەکان وەک خۆى بگوازنەوە."

عەلاوی ئاماژەی بەوەشدا نابێت سیاسەتی دورخستنەوە پەیڕەو بکرێت، وتیشی "ڕیفراندۆم کۆتایی پێهاتووە و لەئێستادا کێشە ڕیفراندۆم نیە کێشە پرۆسەی سیاسیە لەعێراقدا".



PM:05:50:30/09/2017