نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه
له دابه‌زین و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له خوار 56 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 5 ی تشرینى یه‌كه‌مى
2017 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 55 دۆلار و 74 سه‌نته.
هاوكات له ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى
خاوى ئه‌مه‌ریكى له بازاڕه‌كانى جیهان به 49 دۆلار و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
دابه‌زینى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهان پاش
ئه‌وه‌دێت، ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و به‌هاى
هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته 60 دۆلار.