جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، هۆشداری دەدات له به‌رده‌وامیدانى کێشەکانی هەولێر و بەغدا و ڕاشیدەگەیەنێت "له هه‌وڵدایه بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆیه‌كی فراوان".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/ 10/ 2017 ئه‌یاد عه‌لاوى، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ماتیاس ولترس، باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عێراق، کۆبووەوە و هۆشداریدا له‌و قه‌یرانه‌ى له‌دواى ڕیفراندۆمەوە لەنێوان هەولێر و بەغدا، دروست بووه.
لە بەیاننامەیەکدا کە نووسینگه‌ى عەلاوی پاش کۆبوونەوەکە بڵاویکردۆتەوە هاتووە "له دیداره‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ورد باس له قه‌یرانى نێوان هەولێر و بەغدا کرا ئاماژە بەوەکرا دەبێت ڕێگایه‌كی به‌په‌له بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه"
عه‌لاوى، ئاشکراشیکردووە كه به‌رده‌وامه له هه‌وڵ و دیداره‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی فروان بكرێت و قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، داواشى له‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كرد، هاوكاربن له دۆزینه‌وه‌ى ڕێگاچاره‌ى گونجاو بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى سه‌ركه‌وتوو.