هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یامێكی له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركوك بڵاوکردەوەو رایده‌گه‌یه‌نێت "یه‌كێتی له‌دامه‌زراندنییه‌وه پێشه‌نگی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان بووه"
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌چه‌ند رۆژی پێشوودا هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكمان خستبوه گه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و عیراق و وڵاتانی دراوسێ بۆئه‌وه‌ی كه‌ركوك، له‌م هێرش و په‌لاماره ناڕه‌وایه بپارێزین و چه‌ندجارێك توانیمان كه‌ده‌ستپێكی هێرشه‌كان دووابخه‌ین، به‌ڵام شه‌وی رابردوو ئه‌وه‌ی كه لێی ئه‌ترساين به‌داخه‌وه روویدا.
له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوكیشەوە ده‌ڵێت: ئێستاش لێره و له‌وێ ئه‌بینین و ئه‌بیستین كه‌میدیا چه‌واشه‌كاره‌كانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه خاوه‌نی داڕشتنی ئه‌م پیلان و نه‌خشه‌یه‌بوون بۆ سه‌ر كه‌ركوك تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ شێڕه‌كوڕانی یه‌كێتی كه رۆژ و شه‌ویان خستوه‌ته‌سه‌ریه‌ك بۆ به‌رگریكردن له‌مشاره و پوچه‌ڵكردنی پیلانی نه‌یاره‌كانمان.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیانی شاری کەرکوک ده‌كات و ده‌ڵێت: داوا له‌جه‌ماوه‌ری كه‌ركوكی قاره‌مان ئه‌كه‌م كه‌بڕوای به‌و درۆ و ده‌له‌سانه نه‌كه‌ن و ئارامی شاره‌كه بپارێزن، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌میشه له‌ریزه‌كانی پێشه‌وه ده‌بین، شان به‌شانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتی هه‌موو توانایه‌كی خۆمان ئه‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ پارێزگاریكردن له‌م شاره خۆشه‌ویسته‌مان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی كه‌ركوك.