بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ستایشی هەڵوێستی پێشمەرگە دەکات

بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی شیعی کە بەیەکێک لە گرووپە توندڕەوەکانی ناو شیعەی عێراق دادەنرێت، لەسەر لەشکرکێشیەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، ستایشی پێشمەرگە دەکات.

بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هاتووە " هاتووە "نابێت لەبیرمان بچێت کە سوپاسی هەڵوێستی بەرپرسانەی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەڵوێستی ئازایانەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین، کە بەرژەوەندی عێراق و کوردستانیان خستە پێش هەموو شتێکەوە، کاتێک رەتیانکردەوە ڕابکێشرێن بە دوای بەرژەوەندی جیاخواز تایبەت و خێزانیدا، کە خزمەت بە پرۆژەکانی ئیسرائیل دەکات و دەیانەوێت گەلی کورد و خواستنەکانی بۆ دابەشکردنی عێراق و ناوچەکە بەکاربهێنن".

عەسائیبی ئەهلی حەق داوای هەماهەنگی کردووە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لەژێرسایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان.

 دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە هێزە چەکدارەکانیان تۆماریانکردووە بۆ ڕزگارکردنی خاکی عێراق، ئەمڕۆش لەبەردەم سەرکەوتنێکی ترداین کە هیچی کەمتر نییە لەو سەرکەوتنانە چونکە پارێزگاریکردن بووە لە یەکپارچەیی عێراق.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاماژە بەوەکراوە، کە پیرۆزبایی لە هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەکات بۆ ئەو تۆمارکردنی ئەو سەرکەوتنە مەزنە، کە هەیبەتی دەوڵەتی گێرایەوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای لە لایەن و حزبە کوردستانییەکانی تر دەکات، هەڵوێستی بەرپرسیارانە بنووێنن و هەلەکە بقۆزنەوە و بگەڕێنەوە بۆ باوەشی نیشتیمان و پابەندبوونی خۆیان بە دەستور ڕابگەیەنن و جیاخوازەکان پەراوێز بخەن.





PM:07:22:16/10/2017