حەشدی شەعبی باوك‌و كوڕێكیان لەخانەقین گوللەباران كرد
شەوی رابردوو میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی لە خانەقین باوك و كوڕێكیان گولـله‌باران كرد كە هەردووكیان كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیانی یه‌كێتی بوون.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی وشە، له گوندی عه‌لی به‌گی سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قین سه‌عات یه‌كی شه‌وی ڕابردوو باوك و كوڕێك كه هه‌ردووكیان كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیانی یه‌كێتین له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێ كرا و كوژران.
بەپێی هەواڵەكە ئه‌و باوك و كوڕه سه‌ر له ئێواره له‌گه‌ڵ چه‌ند ماڵباتێكی شیعه له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای شیعه له‌سه‌ر بانه‌كان كێشه و ده‌مه‌قاڵه‌یان دروست بووه و دواتر میلیشیاكان پێیان زانیووه و هاتوونه‌ته شوێنه‌كه و هه‌ردووكیان كوشتوون.
عه‌قید هیشام ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین له‌وباره‌وه رایگەیاندوە: زانیارییه‌كان به وردی گه‌یشتوون و دوای ڕووداوه‌كه پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ته‌رمی كوژراوه‌كانیش گه‌یه‌نراونه‌ته پزیشكی دادوه‌ری.
PM:12:04:23/10/2017