بە ڤیدیۆ .. دیمەنێکی شەڕی ئەمڕۆی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان لە مەخمور

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 24-10-2017 حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان لە بەرزاییەكانی بازاڕگە لەنزیك بازگەی ئاسایش لە میحوەری مەخموور هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە".

بەوتەی موقەدەم روکن ئەدهەم مزوری فەرماندەیەکی ناوچە کە کە میدیاکانی راگەیاندووە "هەرزوو هێرشەكەی حەشد تێكشكێنراوە ئۆتۆمبێلێكی سەربازییان، كە هامەرێكە بە تێكشكاوی كەوتە دەست پێشمەرگە، هامەرێكی دیكەشیان كرایە ئامانج، بەپێی زانیارییەكانمان كوژراو و برینداریشیان هەیە، بەڵام ژمارەكە روون نییە، ئێمەش تەنیا یەك بریندارمان هەیە".

هەروەها لەو شەڕەدا سووپای عێراق ژمارەیەک دیلی کەوتۆتە دەست پێشمەرگە.

وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی حەشدی شەعبی لە سنووری مەخموور لەكاتێكدایە هەر ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی مەحموودیە لە نزیك رەبیعە هێرشێكی حەشدی شەعبیان تێكشكاند. فەرماندەیەكی پێشمەرگەش رایگەیاند لەو هێرشەدا دوو هامەر و باجەرێكیان تێكشكاندوون و حەشد كوژراو و برینداریان هەیە.




PM:06:20:24/10/2017