بەغدا: گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێم بۆ سەپاندنی سەروەری عێراقە

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕەتیکردەوە لەدانوستان و گفتوگۆدابن لەگەڵ هەرێم و ڕایگەیاند  راگرتنی جوڵە سەربازییەکان بۆ سەپاندنی سەروەری عێراقە لە ناوچە جێناکۆکەکان و خاڵە سنورییەکان.


سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا تەئکیدی لەوە کردەوە، مەبەست لە راگرتنی جوڵە سەربازییەکان رەخساندنی دەرفەتە لەبەردەم لیژنەی هاوبەشی بەغدا و هەرێم بۆ بڵاوەپێکردنی هێزە عێراقییەکان لە تەواوی ناوچە جێناکۆکان و رادەستکردنەوەی خاڵە سنوورییەکان.

وتیشی گفتوگۆکانی ئێستا بۆ سەپاندنی سەروەری عێراقە لە ناوچە جێناکۆکەکان و خاڵە سنورییەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی بەغدا هەوڵدەدات کێشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات، بۆیە هیوای ئەوە دەخوازن هەرێم هەڵوێستێکی بەهێزی سیاسی هەبێت بۆ گفتوگۆ نەک تەنها نیازی گفتوگۆی هەبێت.

هەروەها وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، هەر دانوستانێکی نیشتیمانی پشت بەو دۆسیانە دەبەستێت کە لەسەر ئەرزی واقع هەیە، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە ناوچە جێناکۆکەکانەوە هەیە.

پێشتر وەفدێکی پاڕتی و پێشمەگە کە پێکهاتبوون لە ڕۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و سەربەست لە زگین بریکاری وەزیری پێشمەرگە و سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری مەخمور، لەلایەنی هێزی پێشمەرگە ئامادەن و لەگەڵ فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقدا کۆبوونەتەوە.

ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە بۆ ڕادەستکردنەوەی خاڵە سنوورییەکان و گەڕانەوەی سوپای عێراقە بۆ سنووری ٢٠٠٣.



PM:03:02:28/10/2017