لەهێرشەکەی سەر بینای پەرلەمان چەند رۆژنامەنووسێک بریندارە

هەموو دەرگاکانی پەرلەمان لەلایەن ئاژاوەگێرانی سەر بە پارتی گیراوەو پەلاماری رۆژنامەنووسانیان داو لەچەند رۆژنامەنووسێکیان داو بەرەو دانیشتنی پەرلەمان هێرشیان کرد. 

لەو هێرشەدا چەند پەیامنێر و میدیاکار بریندار بوون لەوانە لە رۆژنامەنووسی کەناڵی NRT دراو چەندان میدیاکاری تر بەرەو ئەو شالآوەی پارتی کەوتوون.

پەیامنێری سپی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە خەڵکە ئاژاوە گێرەکە دەیانەوێت بچنە سەر پەرلەمان و ئازاری پەرلەمانتارانی گۆڕان و کۆمەڵ بدەن.

هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە تەقەکردووە بە ئاسماندا کردووەو بۆبلآوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی سەر بەپارتی. 



PM:07:28:29/10/2017