پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە وەزیرەکەی گۆڕان دەکات

لەسەر گومانی گەندەڵی پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە د. دەرباز محەممەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەکات.

زەینەب بەسری، ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق، رۆژی چوارشەممە 1-11-2017 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤاندا رایگەیاند، بەهۆی هەبوونی گومانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، زیاتر لە 32 واژۆیان کۆکردوونەتەوە و بەڵگەیان دەستکەوتووە کە دەیسەلمێنێت وەزیر و کادیرە پێشکەوتووەکانی وەزارەتەکە لە گەندەڵی تێوەگلاون.

بەسری ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەیەک پرسیاریان ئامادەکردوون و خستوویانەتە بەردەم سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەماندا لێپرسینەوە لە وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەکرێت.

وتیشی: "خۆی لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیر دەکات و پرسیارەکانیشی سەبارەت بە دۆسیەکانی گەندەڵین لە سەبتەی خۆراکی ئاوارەکان و ئەنجامداندانی سەرپێچی دارایی و کارگێڕی، هەروەها چاوەڕێی دیاریکردنی وادەیەکی پەرلەمان دەکەن بۆ لێپرسینەوە لە وەزیر".




PM:09:08:01/11/2017