بەڤیدیۆ...بەعسیەك دۆسیەی ئەمنی كەركوك دەگرێتە دەست

مەعن سەعدی، كە فەرماندەی فیرقەی دووی ئاڵتونی دژە تیرۆری عێراقە و لە ئێستادا دۆسیەی ئەمنی شاری كەركوكی گرتۆتە دەست، یەكێكە لە بەرپرسانی بەعس و سوێندی شەرەفی بۆ سەرۆكی ڕژێمی بەعس خواردووە.

بەگوێرەی ڤیدیۆیەك كە مێژووەكەی بۆ سەردەمی بەعس دەگەڕێتەوە و كەناڵی كوردستان24 كردویەتی بەكوردی سەعدی لەكاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی یەكەی دووی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی ڕژێمی بەعس سوێندی شەرەف بۆ سەدام حسێن، سەرۆكی ڕژێمی بەعس دەخوات كە بەوەفا بێت بۆی و خۆی و بنەماڵەكەی ببێت بە یەكێك لە شمشێرەكانی كەمەری سەدام وەك خۆی دەڵێت "بۆ پاراستنی عێراق".

مەعن یەكێك بووە لە ئەفسەرەكانی بەعس و چەندین تاوانی دژ بە كورد و نەتەوەكانی دیكە ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە لەلایەن سەدام حسێنەوە چوار میدالیای ئازایەتی پێبەخشراوە.

لەدوای ڕووداوەكەی 16ی مانگیشەوە ناوبراو كە فەرماندەی فیرقەی دووی ئاڵتونی دژە تیرۆری عێراقە دۆسیەی ئەمنی شاری كەركوكی خراوەتە ئەستۆ.







PM:02:43:08/11/2017