هەڤاڵ ئەبوبەكر هەوڵەكانی بۆ باشکردنی خزمەتگوزارییەكان و موچە ئاشكرا دەكات

كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی رایدەگەنێت بڕیارە لەم هەفتەیەدا ڕێکارە یاساییەکان تەواو ببن بۆ ئەوەی وەکو پارێزگاری سلێمانی و لەشوێنی خۆی دەستبەکار بێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەمڕۆ لە چلەی کۆچی دوایی مام جەلالدا بە كەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "سێ بنەمای سەرەکی دەکەین بە ستراتیژی ئیشەکەمان، هەموو شتەکان بەڕاستی بەخەڵک دەڵێین و درۆیان لەگەڵ ناکەین، دزییان لێ ناکەین و لەسەر بنەمای لێپرسینەوە کاردەکەین بۆ باشکردنی ژیانی خەڵک."

 وتیشی "هەوڵی جدی دەدەین کە لە سەرەتاوە لەسەر هەموو سێکتەرە خزمەتگوزارییەکان و موچە و دەرەتان و ژیانی خەڵک بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا ئیش بکەین."

ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا کاتی دەستبەکاربوونی دیار نییە، چونکە پێویستە مەرسومکە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەربچێت و دواتر لە وەزارەتی ناوخۆوە دەستبەکاربوون بکرێت، دواتر ئەو دەست بەکارەکانی دەکات.



PM:03:17:10/11/2017