باندێکی ڕفاندن دەستگیرکران

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا ده‌ستگیركردنى باندێكى مه‌ترسیدارى رفاندنى له‌ ره‌سافه‌ راگه‌یاند و دەستگیرکراوانیش پێشتر داواکراوبوون".


ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 15 ى 11 ى 2017، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاشكراى كردووه‌ "هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاسایشی نیشتمانی توانیان مه‌ترسیدارترین باندی رفاندن له‌ ره‌سافه‌ له‌ ناوچه‌ی كه‌بیر و غه‌زلان ده‌ستگیربكه‌ن.

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئه‌ندامانى ئه‌و گروپه‌ ده‌ستگیركراوه‌ داواكراون له‌لایه‌ن دادگاوه‌ و به‌پێى ئه‌و دۆسیانه‌ى له‌سه‌ریان كراوه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ست به‌ تاوانى رفراندنانه‌ى ئه‌نجامیان داوه‌".



PM:04:33:15/11/2017