حکومەتی عێراق: هەرێم ریفراندۆمەکەی هەڵوەشاندۆتەوە

وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" پابەندبونی هەرێم بە راڤەكەی دادگای فیدراڵی عێراق بەمانای پاشگەزبونەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم دێت".

سەعد حەدیسی، وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی (سپوتنیك)ی روسی راگەیاندوە"پابەندبونی هەرێم بە راڤەكەی دادگای فیدراڵی عێراق بەمانای پاشگەزبونەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم دێت و ئەوانیش لەو روانگەیەوە تەماشای دەكەن.

ناوبراوە دەڵێت " دادگای فیدراڵی پێشتریش بڕیارێكی دەركردبو بەوەی دەستور كگەجەخت لە یەكپارچەیی خاكی عێراق و رێگری لە هەر جیابونەوەیەك دەكات".

وتەبێژی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق وتوشیەتی"هەربۆیە ئەوان لەو گۆشەیەوە تەماشای بەیاننامەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن و ئەوەش وا دەكات بەردەوام بن لە هەنگاوەكان بۆ گەیشتن بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن".



PM:08:35:15/11/2017