" سووپای عێراق و حەشدی شەعبی ئەم شارە کوردستانیەیان جێهێشت "

هێزەکانی سووپای عێراق و حەشدی شەعبی لە میحوەری گەرمەسێر کەخانەقین و ناوچەکانی تر دەکات کشانەوەو پێشمەرگەش گەڕایەوە ئەو شوێنانە.

مەحمود سەنگاوی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند " سوپای عیراق و حەشدی شەعبی زۆربەی لیوای سێ و میحوەری جێهێشتووە، تەنیا لەبازگەی باوە مەحمود هاوبەشن، ئەوانە كشاونەتەوەو ئێمەش گەڕاوینەتەوە جێگەكانی خۆمان".

سەنگاوی دەشڵێت "ئەو جێگایانە كاتی خۆشی سوپای عیراقی تێدا نەبووە، بەپێی رێككەوتنەكەشمان لەگەڵ سوپای عیراق و حەشدی شەعبی ئەوان زیادەڕۆییان كردووە، ئەگەرنا نەدەبوایە بهاتنایە ئەو ناوچەیە".

لە ١٦ تشرینی یەکەمەوە حەشدی شەعبی و سووپای عێراق جگە لەکەرکوک، چوونە ناوچەکانی خانەقین و جەلەولاو شوێنە جێ ناکۆکەکانی تر.



PM:09:17:15/11/2017