وادەی گەڕانەوەی كۆسرەت ڕەسوڵ ئاشكرا دەكرێت

كۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كە بۆ چارەسەر لە ئەڵملانیایە تا ساڵی داهاتوو ناگەڕێتەوە هەرێم و "سپی" زانیاری لەبارەی تەندروستیەوە ئاشكرادەكات.

سەرچاوەیەكی نزیك لە كۆسرەت ڕەسوڵ بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "كۆسرەت رەسوڵ تا ساڵی داهاتوو ناگەڕێتەوە هەرێم و لە ئەڵمانیا دەمێنێتەوە".

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد كۆسرەت ڕەسوڵ لە ئێستادا باری تەندروستی باشە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێك لە ڕیخۆڵەی بڕدراوە نەشتەرگەری ڕیخۆڵەی بۆ ئەنجام دەدرێت و ڕیخۆڵەی بۆ دەچێنرێت".

ئەوە لەكاتێكدایە كە دوای هەڵوەشاندنەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەهۆی نەخۆشكەوتنی كۆسرەت ڕەسوڵەوە تا ئێستا كۆبوونەوەی سەركردایەتی ئەو حزبە بۆ هەڵبژاردنی دەستەیەكی بەڕێوەبردنی نوێ بۆ یەكێتی ئەنجام نەدراوە.

ڕۆژی 11ی تشرینی دووەم، كۆسرەت رەسول عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی، بەهۆی تێكچوونی باری تەندرووستیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا، ڕێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام داوە و بەشێكی ڕیخۆڵەی بڕدراوە.

لە كۆتایی هەفتەی داهاتوشدا ناوبراو بۆ لە فرۆكەخانەی سلێمانیەوە بە مەبەستی چارەسەر بۆ بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێكەوت.



PM:03:10:19/11/2017