وەزیری دەرەوەی توركیا ڕەخنەی توند لە ئەمریكا دەگرێت
"توركیا توركیای جاران نیە"

وەزیری دەرەوەی توركیا، ڕەخنە لە ئەمریكا دەگرێت بەوەی تاكوو ئێستا بە شێوەیەكی دروست مامەڵەی لەگەڵ توركیادا نەكردووە و  دەڵێت "توركیا توركیای جاران نییە".

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە ناوەندی كولتووریی ئەنتاڵیا وتارێكی پێشكەش كرد و وتی "ئەمریكا فێر دەبێت لەمەودوا چۆن مامەڵە لەگەڵ توركیادا بكات و دەبێت بزانێت كە توركیا توركیای جاران نییە".

چاوشئۆغڵو پێشی وایە كاتی خۆیدا بۆیە یەكێتی ئەورووپا پێكهێنراوە تا لە بەرانبەر بەهێزنەبوونی توركیا بوەستێتەوە، بۆیەش ناهێڵن توركیا ببێتە ئەندام لەو یەكێتییە، چونكە هاوسەنگی ئەڵمانیا و فەڕەنسا تێك دەچێت.

لەبارەی كێشەی سووریاشەوە، چاوشئۆغڵو وتی "چارەسەركردنی كێشەی سووریا لەڕووی جوگرافییەوە بەبێ توركیا هیچ واتایەكی نییە، بۆ دۆست و دوژمنیشمان سەلماند بەبێ ئێمە ناتوانن هیچ بكەن".

 

 

 




PM:01:35:26/11/2017