بەرپرسێکی یەکێتی لەخورماتوو لە پۆستەکەی لادەبرێت

میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی قایمقامێكی نوێ بۆ قەزای خورماتو دادەنێن‌و قایمقامی ئێستا كەلەسەر پشكی یەكێتییە لەسەركار لادەبەن.

لەمبارەیەوە ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمیدیاكانی نزیك لە حیزبەكەی راگەیاندوە  "هادی عامری، سەركردەی باڵای میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەستێوەردان لە كاروباری خورماتوودا دەكات و لە نوێترین هەوڵیاندا لەسەر داوای حەشدی توركمانی، دەیانەوێت كەسێك بە ناوی حەسەن زەینئەلعابدین كە توركمانێكی شیعەمەزهەبە، بۆ پۆستی قایمقامی خورماتوو لە بری شەلال عەبدول و، كەسێكی عەرەبیش بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خورماتوو دیاری بكەن".

ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێستا ڕێككەوتن لە نێوان عەرەب و توركمانەكان هەیە بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكان لە نێوان خۆیان و بەتەمان بە تەواوەتی کورد پەراوزێز بخەن".

لەئێستادا شەلال عەبدول، قایمقامی خورماتووە كە لەسەر پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە. ئەنجومەنی قەزای خورماتوو لە ساڵی 2005 و لەكاتی حوكمڕانیی ئەمەریكییەكان لە 7 كورد و 7 عەرەب و 7 توركمان پێكهێنراوە و تاوەکوو ئێستا بەپێی یاساکانی ئەو سەردەمە بەڕێوە دەبرێت.



PM:08:17:28/11/2017