میدیایەکی نزیک یەکێتی بڵاویکردەوە "هێزێكی گه‌وره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه سه‌ر به‌نوسینگه‌ی مه‌سعود بارزانی بون، په‌یوه‌ندیان به‌ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه كرد‌و به‌رپرسێكی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان زانیاری ورد له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "حه‌شد پێشوازی لێكردون و ئه‌ركی پێ سپاردون".
ساڵح گه‌رگه‌ری كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی له‌لێدوانێكدا به‌میدیایەکی نزیک یەکێتی ڕاگه‌یاندووە "لیوای جه‌زیره كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی زێره‌ڤانییه‌وه پێشتر موچه‌یان وه‌رده‌گرت و ژماره‌یان سێ هه‌زار 750 كه‌س بوو، ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌نوسینگه‌ی (مه‌سعود بارزانی) بون له‌شنگال، جگه له‌نزیكه‌ی 100 كه‌سیان سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندیان به‌حه‌شدی شه‌عبیه‌وه كردوه".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئەوەشی خستۆتەروو "ئه‌و هێزه پێشتر‌و به‌ر له‌كۆنترۆڵكردنی شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه، به‌فه‌رمانی بارزانی دامه‌زرابون، به‌ڵام ئێستا په‌یوه‌ندیان به‌ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه كردوه".
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه پێشوازی له‌و هێزه كراوه‌و ئه‌ركیشیان پێسپێردراوه.