ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1/ 12/ 2017 گه‌نجێك به‌هۆى گرتنى وێنه‌یه‌كی "سێڵفی"یه‌وه له‌نزیك ده‌رگایه‌كی به‌نداوه‌كه، كه‌وته ئاوه‌كه‌وه و خنكا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له به‌نداوى مووسڵ، ڕایگه‌یاند: "گه‌نجێك ویستى وێنه‌یه‌كی سێڵفی له نزیك ده‌رگایه‌كی به‌نداوى مووسڵ بگرێت، به‌ڵام خلسكا و كه‌وته ناو به‌نداوه‌كه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانى له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه تیمه‌كانى فریاكه‌وتن تائێستاش به‌دواى ته‌رمى گه‌نجه‌كه ده‌گه‌ڕێن، سه‌رچاوه‌كه وتیشی "به‌ئاسانى ته‌رمه‌كه
نادۆزرێته‌وه، چونكه به‌هۆى به‌هێزى ئاوى نزیك ده‌رگاى به‌نداوه‌كه‌وه، ته‌رمه‌كه ده‌كه‌وێته ژێره‌وه".
گه‌نجه‌كه ناوى (ئه‌نه‌س ئیبراهیم)ـه و ته‌مه‌نى نزیك بیست ساڵان ده‌بێت.