كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هۆشداریداوه له دواكه‌وتنى په‌سه‌ندكردنى یاساى هه‌ڵبژاردن و رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر تا ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه یاساى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندنه‌كرێت ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه دواده‌كه‌وێت".
له راگه‌یه‌نراوێكدا كامل زه‌یدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كۆمسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به فه‌رمی پێی راگه‌یاندوون ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان تا ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌مى 2017، یاسای هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند نه‌كات، ئه‌وا ئه‌سته‌مه بتوانرێت هه‌ڵبژاردن له كاتى دیاریكراوى خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له بابه‌ته‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا نه‌كرێت ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق رێكه‌وتى 15 ى 5 ى 2018 وه‌ك رۆژى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق دیاریكراوه.