سەلاحەدین دەمیرتاش جارێکی یتر بۆ سەرۆکی هەدەپە دەپاڵێورێت

سەرباری ئەوەی دەمیرتاش لە زیندانە، بڕیارە لە کۆنگرەی داهاتووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ جارێ سێیەم کاندید بکرێتەوە بۆ پۆستی هاوسەرۆکی.

بڕیارە هەدەپە لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٨ دا کۆنگرەی نوێی هەدەپە ببەسترێت و لەو کۆنگرەیەدا دەستەی سەرۆکایەتی و هاوسەرۆکی پارتەکە هەڵدەبژێردرێن.

لەکۆبوونەوەیەکی تایبەتی پارتەکەدا کە لە بەرواری 16 ی تشرینی یەکەم بۆ 30ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بۆ جاری سێهەم سەڵاحەدین دەمیرتاش کە ئێستا لە بەندینخانەی ئێدیرنە بەند کراوە، کاندید بکرێتەوە بۆ پۆستی هاوسەرۆکی پارتەکە.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە نامەیەکی ئاراستەی ئەندامانی کۆنگرەکە کردوە و ڕوونی کردۆتەوە کە "نایەوێت پەیڕەوی ناوخۆی پارتەکەی پیشێل بکات".

دەمیرتاش لەساڵی 2014 دا لە كۆنگرەی ئاسایی هەدەپەدا وەكو هاوسەرۆكی گشتی ئەو پارتە هەڵبژێردرا، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی هەدەپە هاوسەرۆك بۆی هەیە تەنها بۆ دوو خول هەڵبژێردرێت، ئەگەر دەمیرتاش لەپۆستەكەیدا بمێنێتەوە ئەوا دەبێت گۆڕانكاری لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەو پارتەدا بكرێت.








PM:11:29:03/12/2017