وەزیرێک هۆکاری کەمکردنەوەی پشکی هەرێم ئاشکرادەکات

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هۆكاری کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ریفراندۆم دەگێڕێتەوە و ڕاشیدەگەیەنێت "ئیداره‌ی‌ هه‌رێمی‌  باجی‌ هەڵەکانی ڕابردووی دەدات".


ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق رایگەیاند "له‌ دوای‌ ریفراندۆمه‌وە ناهاوسه‌نگی‌ له‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دروست بووه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پشكی‌ 17%ی هه‌رێمیش له‌ بودجه‌ی‌ گشتیدا، په‌یوه‌ندی‌ به‌و ناهاوسه‌نگییه‌وه‌ هه‌یه‌".

ئەوەشیخستەڕوو كە "ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و مووچەخۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 25%ی‌ كۆی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عێراق پێکدەهێنێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر پشكی‌ 17%ی‌ بودجه‌ی‌ عێراقیش بۆ هه‌رێم خه‌رج بكرێت، ناتوانرێت موچه‌ی‌ ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ كوردستان دابین بكرێت".

وەزیری كۆچ و كۆچبەران راشیگەیاند كە ئیداره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئێستا باجی‌ ئەو هەڵانەی دەدات كە بەدرێژایی 14 ساڵی دوای رووخانی رژێمی بەعس ئەنجامی داون.



PM:10:00:04/12/2017