وەزارەتی دارایی روێنومایەک دەردەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی دارایی رێنومایەکی نوێ دەردەکات و سزای دواكەوتنی گەڕانەوەی پشكە شایستەكانی پێشینەی خانووبەرە لەسەر ڕەسیدی پشكەكە وەردەگیرێت.

ئەو ڕێنوماییە نوێیە کە ژمارەی (25) لە 5-12-2017 لەسەرە، تیایدا هاتووە "سزای دواكەوتنی گەڕانەوەی پشكە شایستەكانی پێشینەی خانووبەرە لەسەر ڕەسیدی پشكەكە وەردەگیرێت".
بەپێی ئەم ڕێنماییە نوێیە، سزای دواكەوتنی گێڕانەوەی پێشینەكان كەمكراوەتەوە، لەكاتێكدا بەپێی ڕێنماییە كۆنەكە (ژمارە 1ی ساڵی 2014) بۆ هەر ڕۆژێك دواكەوتن بڕی 5 هەزار دینار وەردەگیرا.

جەختیشی كردۆتەوە، كە كار بە ڕێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2014 نەكرێت و ڕابگیرێت.



PM:11:56:06/12/2017