بە ڤیدیۆ..قوباد تاڵەبانی: فیرعەون لە كوردستاندا هەیە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێیوایە "فیرعەون لە كوردستادا هەیە و زەوی داگیر دەكمەن و خەڵك دەكوژن"، دەشڵێت "لیژنە دانراوە بۆ چارەسەری گەندەڵی كەسی گەندەڵ كراوەتە سەرۆكی لیژنەكە.

قوباد تاڵەبانی لەمیانەی كۆنفڕانسی تایبەت بە پێشكەشكردنی ڕاپرتی دەستەی دەستپاكی هەرێم بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ووتی "دەستەی دەستپاكی كوردستان سەرەڕمە بۆ نەهێشتن و چارەسەركردنی گەندەڵی، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە هەرێم لیژنە دانراوە بۆ چارەسەركردنی بابەتێك، بەڵام كەسێكی گەندەڵ كراوەتە سەرۆكی لیژنەكە هەربۆیە نەگەیشتۆتە ئەنجام".

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەكات "فیرعەون لە كوردستاندا هەیە زەوی داگیر دەكەن ڤێلا دروست دەكەن قاچاغچێتی دەكەن خەڵك دەكوژن ڕۆژنامەنوس دەكوژن هەزار و یەك ئیشی خراپ دەكەن بەڵام ئەو جورئەتە نەبووە ڕووبەڕوویان بوەستینەوە".

قوباد تاڵەبانی وتیشی "خۆشتان دەزانن ئەمانە كێن ڕۆژانە هەر ئەم كەسانە زیاتر لە هەركەسێكی تر لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە باسی گەندەڵی دەكەن، خۆیان و كامل بۆیاخیان دێنە سەر تەلەفیزیۆن كۆڕ و كۆبوونەوە دەكەن و باسی گەندەڵی دەكەن و خۆیان لە هەمووكەس گەندەڵترن".

ئەو دەڵێت "هەر ئەو كەسانە كۆمەڵێك چەكدار لەدەوری خۆیان كۆدەكەتەوە سەرانە لە خەڵك وەردەگرن پارە لە دووكاندار وەردەگرن هەڕەشە لە خەڵك دەكەن هەر ئەمانە كە لە كوردستان دەقەومێت بەرەی جەنگ چۆڵ دەكەن و چەك و تەقەمەنیەكانیان بەجێ دێڵن و ئەو چەك و تەقەمەنیانەش لەگەڵ خۆیان دەیبەنەوە لە بازاڕی چەك فرۆشان دەیفرۆشن دیسان دێنەوە سەر تەلەفیزیۆن و باسی گەندەڵی دەكەن"

جێگری سەرۆكی حكومەت لەبارەی دۆخی عێراقیشەوە ڕایگەیاند "عێراق لەڕووی گەندەڵیەوە لەڕیزی پێشەوەی هەرە گەندەڵكارەكانی جیهانە، عێراق 76 ملیار دۆلار پارەی یەدەگی هەبووە ئێستا 30 ملیار دۆلاری ماوە".

جەخت لەوەش دەكاتەوە لەڕووی گەندەڵیەوە و بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتیەكان كوردستان بارودۆخی لەعێراق باشترە و لەڕووی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیشەوە و هەنگاوەكانمان بۆ ئەو بابەتە لەپێشترە و بەڵام هێشتا زۆر ماوە دەبێت ئەنجامی بدەین".




.



PM:01:43:10/12/2017