سەرۆکی پەرلەمان لە رۆژی رووبەروبوونەوەی گەندەڵیدا دەڵێت" ئه‌و ئیلتیزامه گه‌وره ئابورییانه‌ی ئه‌م حكومه‌ته له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان دروستی كردوه، هه‌رگیز پێی جێبه‌جێ ناكرێت. بۆیه باشترین كارێك كه ئه‌م حكومه‌ته بیكات داننانه به شكست و، هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاری و وازهێنانه".
لە پەیامێکدا د، یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە بەبۆنەی جەنگی هەمەلایەنەی دژ بەگەندەڵی، بلاویکردۆتەوەو کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە "فه‌ساد له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته تروپكی تێكدانی كۆی ژیانی سیاسی و ئابوری و ئه‌منیی هه‌رێم، به ڕاده‌یه‌ك كه ئێستا مافیاكانی گه‌نده‌ڵی حوكمی هه‌رێم ده‌كه‌ن".
سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت"گه‌نده‌ڵی له كوردستان نه‌ك ته‌نها بوه‌ته هۆی به‌هه‌ده‌ردانی ده‌یان ملیار دۆلاری سامانی گشتی، به‌ڵكو بوه‌ته هۆی نغرۆ كردنی ئابوریی هه‌رێم له قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی".
ئەو پێیوایە ئه‌ركی جه‌نگی سه‌ره‌كیی و هه‌نوكه‌یی هه‌مو ئه‌وانه‌ی له گه‌نده‌ڵی نه‌گلاون، ڕێبه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵكی كوردستانه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی "مافیاكانی گه‌نده‌ڵی" به هه‌مو شێوازێك.
سەرۆکی پەرلەمان پێیوایە ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت دژی گه‌نده‌ڵی بوه‌ستێته‌وه و چاكسازی بكات، چونكه به‌شێكی زۆریان خۆیان له گه‌نده‌ڵی گلاون و، حكومه‌ت خۆی به‌رپرسیاره له به‌هه‌ردانی سامانی گشتی".
د، یوسف محەمەد داوای هگەنگاوی کرداری خێرا دەنێت و دەڵێت "كاتی چاوه‌ڕێ كردن له كۆتایی نزیك بوه‌ته‌وه و ئیتر كاتی هه‌نگاوی كرداریی خێرایه، وه‌گه‌رنا ژیانی خه‌ڵك و قه‌واره‌ی هه‌رێم له مه‌ترسیدایه".