ئەمڕۆ وا بڕیاربوو دانیشتنێکی تر دادگایی‌کردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی هێرشیان کردە سەر ئاسۆس هەردی کە سه‌ر به‌فه‌وجی پاسه‌وانی تایبه‌تی كاربه‌ده‌ستێكی هه‌رێمی كوردستانن، بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونیانەوە، دادگاییەکردنە کە دواکەوت بۆ مانگی شوباتی ساڵێ داهاتووە.
پاش تێپەڕینی شه‌ش ساڵ بەسەر په‌لاماردانی "ئاسۆس هه‌ردی"دا، دەبوایە ئه‌مڕۆ 12 کانوونی یەکەم دو تۆمه‌تباری ئه‌و كه‌یسه له‌دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی دادگایی ده‌كرێن، پارێزه‌ری دۆسیه‌كه ده‌ڵێت "ئەم دو تۆمەتبارە سه‌ر به‌فه‌وجی پاسه‌وانی تایبه‌تی كاربه‌ده‌ستێكی هه‌رێمی كوردستانن"، بەڵام لەبەر ئامادەنەبووی هەردوو تۆمەتبارەکە دادگاییکردنەکە دواکەوت.
كارزان فازڵ، پارێزه‌ری دۆسیه‌ی په‌لاماردانی ئاسۆس هه‌ردی به ماڵپەڕی سپی راگه‌یاند " ئه‌مڕۆ 12/12، له‌دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی به‌پێی مادده‌ی 406 بڕگه‌ی 31، دو تۆمه‌تبار دادگایی ده‌كرێن كه له‌كه‌یسی په‌لاماردانی ئاسۆس هه‌ردییه‌وه تێوه گلاون، ئه‌و وتی "پێشتر تۆمه‌تبارێك به‌هۆی پهلاماردانهكهوه به‌دو ساڵ حوكمدراوه، ئه‌م تاوانباره له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه له‌لایه‌ن ئه‌م دوكهسهوهی ئه‌مڕۆ دادگای ده‌كرێن راسپێردراوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره".
وتیشی "ئه‌م سێ كه‌سه به‌پێی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندراوه سه‌ر به‌فه‌وجی پاسه‌وانی تایبه‌تی كاربه‌ده‌ستێكی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌م دو كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ داگایی ده‌كرێن پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه".
كارزان ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه سه‌ڕه‌رای تێپه‌ڕینی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماردانی ئاسۆس ههردیدا، تا ئێستا كه‌یسه‌كه له‌دادگا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئێوارەی رۆژی 29/8/2011 ئاسۆس هەردی، سەرنووسەری پێشووی رۆژنامەی ئاوێنەو بەڕێوەبەری رێگه‌پێدراوی ئێستای كۆمپانیای ئاوێنە، لەكاتی جێهێشتنی شوێنی كارەكەی، لەلایەن چه‌ند كەسێكه‌وه په‌لامار دراو به‌كلكه ده‌مانچه بەسەختی سه‌ری بریندار كرا‌و بەزیاتر لە30 تەقَەڵ دوورایه‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاوێنه به‌دوای ئه‌م په‌لاماردانه‌دا سکاڵای یاسایی لەسەر تاوانبارانی هێرشکردنەكه تۆمار کرد‌و له 5/9/2011شدا هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمه‌تبارێكیان راگه‌یاند.