"سپی" پەیوەندیەکی نهێنی نێوان پارتی و مالیکی ئاشکرادەکات

پەیوەندیەکی نهێنی نوری مالکی و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەکاتەوە و "سپی"یش نهێنی ئەو  پەیوەندیە ئاشکرادەکات.


سەرچاوەیەکی سیاسی باڵا لە بەغداوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "پەیوەندیەکی نھێنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و نوری مالکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە ئارادایە".

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد "ھەر ئەو پەیوەندیە نهێنیە بووە ھۆی ئەوەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و جێگرەکانی کە مالکیش یەکیکیانە کۆببنەوە و داوای چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بکەن".

ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد مالکی لەگەڵ ئەوەدایە کێشەکانی ھەرێم و بەغدا بە مەسەلەی نەوت و پارەشەوە چارەسەر بکرێت.

وتیشی "ئەم پێداگریەی مالکی بۆ لاوازکردن و بچوککردنەوەی وێنەی عەبادیە و گەمەیەکی سیاسیە پارتی و مالکی دەیکەن تا عەبادی راکێشن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ کورد بەمەش پێگەی جەماوەری و سیاسی عەبادی لە ھەڵبژاردندا لاواز دەبێت، چونکە لەبەغدا کێ دژی کورد بێت دەنگی زیاد دەهێنێت".

هاوکات مالکی دەیەوێت وێنەی خۆی باش بکات لەبەر چاوی کورد، لە کاتێکدا وردە وردە وێنەی عەبادی رۆژ بەرۆژ بەهۆی ئەنجامنەدانی گفتوگۆ و نەناردنی پارە بۆ هەرێم خراپ دەبێت. 

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ هەریەک لە جێگرانی ئەیاد عەلاوی و نوری مالیکی کۆبووەوە و تەئکیدیان لە بەپەلە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا کردەوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌6833 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:27:14/12/2017