ناسا: کۆمەڵەیەکی خۆر دۆزراوەتەوە

ناسا و کۆمپانیاى گوگڵ ئاشکرایانکرد کۆمەڵەیەکی خۆر دۆزراوەتەوە کە لە ٨ هەسارە پێکدێت.

 


ناوەندی نیشتمانی بۆشایی و گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ناسراو بە (ناسا) لە ڕاگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "دۆزینەوەکە لە ئەنجامی شیکردنەوەی کۆمپیوتەری پێشکەوتووی گوگڵەوە بووە، لەگەڵ تەلەسکۆپی کێپڵەری بۆشایی ئاسمانەوە کە ناسا دەستیخستوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ناسا ئەو کۆمەڵە نوێیەی خۆر کە تازە دۆزراوەتەوە، دوو هەزار و ٥٤٥ ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورە.

ئاندرو ڤاندەربێرگ شارەزای بواری بۆشایی ئاسمان لە زانکۆی تەکساس، لەبارەی دۆزینەوەی ئەو کۆمەڵەیەوە دەڵێت "ئەو کۆمەڵە نوێیەی خۆر کە دۆزراوەتەوە ڤێرژنێکی بچووکی سیستمی خۆرە، لەناوەوەیدا هەسارە گەلی بچووک و لەدەرەوەیدا هەسارە گەلی گەورە بوونیان هەیە".



PM:06:23:15/12/2017