بە ڤیدیۆ .. ناڕەزایەتی پەلی کێشا بۆ نێو ریزەکانی پێشمەرگە

ناڕەزایەتی باری خراپی دارایی خەڵک و کەمکردنەوەی مووچە، ناڕەزایەتی خستۆتە نێو پێشمەرگەوەو لە ڤیدیۆیەکدا پۆلێک پێشمەرگە نارەزایەتی دەردەبڕن.

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی کورت، ژمارەیەك پێشمەرگە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویان کرۆدتەوە، پۆلێک پێشمەرگە بە هۆنراوەیەك پەیامێكی ناڕەزایی لەسەر كەمكردنەوەی مووچە ئاڕاستەی حكومەت دەكەن.

ئەو پێشمەرگانە کە سەر بەلیوای حەوت دەڵێن "وڵاتی ئێمە زۆر شیرینە و پڕ لە نەوت و بەنزینە، بەڵام مووچە بۆ ئێمە نیە و پێشمەرگە هەمووی برسییە و دەوازی زۆریش هەموویانی كوشتووە".

ئاماژەش بەوەدەكەن، "پێشمەرگەی ئێمە شەهید بوون و حكومەت منداڵی ئەوانی ئیهمال كردووە".




PM:12:15:16/12/2017