بەڕێوه‌بەری هۆشیاری و راگه‌یاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئەو لیستانەی لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی پێشمەرگە بڵاو کراونەتەوە راست نین دەشڵێت "لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی بزانین ئەو کەمکردنەوەیە بە چ جۆرێکە".
دوای بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە چەندین لیستی جیاجیا و چەندین دەنگۆش بڵاو کراونەتەوە، کە ھەندێک لەوانە باس لەوە دەکەن مووچەی پێشمەرگەی ئاساییش وەک پلەدارەکان کەم کراوەتەوە.
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، بەڕێوه‌بەری هۆشیاری و راگه‌یاندنی وەزارەتی پێشمەرگە له لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند: "تا ئێستا ھیچ شتێکی فەرمی لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێمە نەگەیشتووە و ئێمەش لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی بزانین ئەو کەمکردنەوەیە بە چ جۆرێکە، ھەموو پێشمەرگە دەگرێتەوە، یان تەنھا پلەدارەکان، چونکە ئەوەی ھەیە باس لە ھەموو پێشمەرگە دەکرێت".
عەمید ھەڵگورد حیکمەت، وتیشی "ئێمە وەک وەزارەتی پێشمەرگە لە ھەوڵی ئەوەداین کە کەمکردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە تەنھا پلەدارەکان بگرێتەوە و پێشمەرگەی ئاسایی مووچەی کەم نەکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو پرسە بە تەواوەتی یەکلایی نەبووەتەوە".
بۆ به‌رده‌وامی له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌و ئاساییش كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه پێشمه‌رگه‌ی ئاساییش ده‌گرێته‌وه یان نا.