دوو هاوڵاتی کوژران

دوو هاوڵاتی کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە نزیک شاری سەردەشت کوژران.

ماڵپەڕی کوردپا کە گرنگی دەدات بە هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، " دوای نێوەڕۆی دوێنێ شەممە ١٦ ی کانوونی یەکەم لە گوندی بێتوش و مەزنێی سەربە سەردەشت، بە بیانووی كۆڵبەریی هێزەكانی سوپای پاسداران تەقەیان لە دوو گەنجی ڕۆژهەلاتی كوردستان كردووە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".

تا ئێستا ناسنامەی دوو گەنجەکە نەزانراوە، بەڵام پێدەچێت خەڵکی ناوچەکانی سەردەشت بن.



AM:10:07:17/12/2017