ئەمریكا لەبارەی دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە هۆشداری دەدات

باڵوێزخانەی ئەمریكا هۆشداری دەداتە بەرپرسانی كورد و عەبادیش بە بەرپرس دەزانێ لە ئازادكردنی شاسوار عەبدولواحید.

سەرچاوەیەكی سیاسی باڵا بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "باڵوێزخانەی ئەمریكا هۆشداری داوەتە دەسەڵاتدارانی هەرێم لە بارەی دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە".

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە لە سەفارەتی ئەمریكاوە پەیوەندی كراوە بە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە و ناوبراوی بە بەرپرس زانیوە لە پاراستن و ئازادكردنیدا و بە عەبادیان ڕاگەیاندووە "دەبێت لە ماوەیەكی زۆر كەمدا شاسوار عەبدولواحید ئازاد بكرێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوو فاروق غەفور، بەڕێوەربەی ئیدارەی نەوەی نوێ بە"سپی" رایگەیاند "ئێوارەی ئەمرۆ هەر كە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ گەیشتە فرۆكەخانەی سلێمانی دوو ئۆتۆمبێلی لانگرۆزەر هاتن‌ و رفاندیان".

وتیشی: هاوسەرەكەی كە لەگەشتەكەیدا لەگەڵ شاسوار بووە، هاواری كردوە كە هاوسەرەكەیان رفاندوە.



PM:12:51:20/12/2017