ئەمریکا لەبارەی داخستنی "ئێن ئاڕتی"یەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

باڵوێزخانەی ئەمریکا لەعێراق لەبارەی داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕتی و نوسینگەکانی تەلەفزیۆنی ئەلشەرقیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات نیگەرانی خۆی لەو ڕووداوانە دەدردەبڕێت.


لەڕاگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە  باڵوێزخانەی ئەمریکا لەعێراق ڕایگەیاندووە "ئێمە نیگەرانین بەھۆی کردەوەکانی ئەمدواییانەوە بۆ سنوردارکردنی کارکردنی ھەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن لەڕێگەی ھێز یان ترساندنەوە,  بەتایبەتیش ھەڵکوتانی ھێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستا بۆ سەر نوسینەگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕتی لە سلێمانی".

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا, بەغداد
نوسینگەی ووتەبێژ

٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧         
                                                                  

پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن لە عێراق

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین دەکات لەعێراقدا وەک کۆڵەکەی پێکھێنەری بنەمای دیموکراسی ووڵاتەکە ھەروەک چۆن لە دەستوری عێراقيشدا چەسپێندراوە.

ئێمە نیگەرانین بەھۆی کردەوەکانی ئەمدواییانەوە بۆ سنوردارکردنی کارکردنی ھەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن لەڕێگەی ھێز یان ترساندنەوە,  بەتایبەتیش ھەڵکوتانی ھێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستا بۆ سەر نوسینەگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕتی لە سلێمانی.

بەھەمان شێوە نیگەران بووين بە بانگەوازی ھەندێ بەرسی و ئیتیحادی و لۆکاڵی بۆداخستنی نوسینگەکانی تەلەفزیۆنی ئەلشەرقیە.  ئەرکی حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراقە ئازادی ڕاگەیاندن بپارێزن و رێگە بە ڕاگەیاندن بدەن بۆ ئەوەی پیشەکەیان بەبەرپرسیارانە بەجێبگەیەنن. ویلایەتە یەکگرتووەکان باوەڕی وایە دەنگی زیاتر نەوەک کەمتر پێویستە بۆ گەشەکردنی دیموکراسی لەعێراق و شوێنەکانی تریش لەھەرێم.



PM:09:49:20/12/2017