بایكۆتی گشتی ڕاگەیەندرا

لە كەلار كاسبكاران وەكو دەربڕینی ناڕەزایی لە دۆخی ئێستای كوردستان دوكانەكانیان داخست و پاڵپشتی لە داوای موچەخۆران و فەرمانبەران دەكەن.

ئەمڕۆ مانگرتن لە قەزای كەلار ڕاگەیەندرا و كاسبكاران لەسەر داوای ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەران كە دوێنێ لە بەیاننامەیەكدا داوایان كردووە ئەمڕۆ مانگرتن رابگەیەندرێت دووكانەكانیان داخست.

بەشێك لە هاوڵاتیان پێیانوایە ئەو شێوازە مانگرتنە مەدەنییە گوزارشتە لە ناڕەزایی خۆیان لە بەرامبەر دۆخی كوردستان داواش دەكەن ببێتە نەریتێك بۆ ناوچەكانی دیكەی كوردستان بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە دەنگەكان یەكبخرێن.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 18ی كانونی یەكەمی 2017 بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دروستبوونی توندوتیژی سلێمانی و قەزا و ناحیەكان هێزێكی زۆری ئەمنی و پێشمەرگە سەرەڕای شەهید و بریندابوونی هاوڵاتیان چەندین كەسیش دەستگیركراون.



PM:02:50:24/12/2017