کۆڕەک تیلیکۆم خەڵاتی ماجستیک فاڵکۆنی پێبەخشرا

ڕێکخراوی (OTHER WAYS)ی جیهانی دوو بڕوانامەی باشترین کوالێتی و خزمەتگوزاری دەبەخشێتە کورەك تیلیکۆم .


لە ڕێوەڕەسمێکدا لە شاری دوبەی لە ئیماڕاتی عەرەبی ڕێکخراوی (OTHER WAYS)ی جیهانی کە بنکەی سەرەکی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە خەڵاتی ماجستیک فاڵکۆنی بۆ بەرزترین کوالێتی لە بواری گەیاندن  لە ساڵی 2017 لە عێڕاقدا بەخشییە کۆمپانیای کورەك تیلیکۆم، لەهەمان کاتدا وە لەهەمان ڕێوڕەسمدا خەڵاتی باشترین خزمەتگوزاریشی بۆ ساڵی 2017 لە بواری گەیاندن (T-Q-C-S) بە کۆمپانیای کورەك تیلیکۆم بەخشی.

ڕێکخراوی (OTHER WAYS) ڕێکخراوێکی جیهانیە و ساڵانە لە سەر ئاستی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدواداچوون بۆ سەرجەم بوارەکانی خزمەتگوزاری ئەنجام دەدەن و باشترینەکانی وڵاتان هەلدەبژێرن بۆ خەڵات کردنیان بە مەبەستی هاندانی کاری باش و کوالێتی بەرز بۆ خزمەتگوزارییەکانی بوارە جیاجاکانی کارکردن.

کۆمپانیای کۆڕەک لەبارەی ئەو خەڵاتانەی پێیان بەخشراوە ڕایدەگەیەنن "لەم رەوشە سەختەی کە هاوڵاتی و کار و کۆمپانیاکان بە شێوەیەکی گشتی لە عێراقدا تێیدا تێپەر دەبن بەخشینی بڕوانامە و خەڵاتی بەرزی لەم چەشنە گەرمترمان دەکات لە خزمەتکردنی بەشداربوانمان و هیوایەکی نوێ بە بارودۆخی کارکردن دەبەخشێتەوە و جیاوازی خزمەتگوزاری و کوالێتی کارەکان بە شێوەیەکی باشتر بۆ هاوڵاتیان روون دەکاتەوە".



PM:04:10:27/12/2017